2020-03-26   525     
توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا گه‌یشته زیاتر له 475 هه‌زار كه‌س، زیاتر له 21 هه‌زار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 117 هه‌زار كه‌سی تریش چاكبوونه‌ته‌وه.
ئاوێنه: له ئه‌مریكا ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا 69 هه‌زار كه‌سی تێپه‌راند و زیاتر له هه‌زار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه و 619ی تریش چاكبونه‌ته‌وه، له‌ئه‌ڵمانیاش له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 5 هه‌زار حاڵه‌تی نوێی توشبوون به كۆرۆنا راگه‌یاندراوه و ژماره‌ی توشبووان گه‌یشتۆته 41 هه‌زار 434 كه‌س، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش 224 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و 5 هه‌زار و 931 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیش، له فه‌له‌ستین حه‌وت حاڵه‌تی نوێی توشبوون به كۆرۆنا تۆماركراوه و كۆی گشتی توشبووانیش گه‌یشتووه‌ته 73 حاڵه‌ت.