وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی موچەی بڵاوکردەوە
  2020-03-26       417       

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو موچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت.

ئاوێنه‌: بەپێی خشتەکە، ٢٩و ٣٠ ئازار کە دەکاتە رۆژانی یەک شەممە و دوو شەممە موچەی خانەوادەی شەهیدانی سەنگەر دابەشدەکرێت.

رۆژی ٣١ی مانگ کە دەکاتە رۆژی سێ شەممە موچەی خانەوادەی ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت.

لە رۆژانی ١ و ٢ی نیسان کە دەکاتە رۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە موچەی خانەوادەی شەهیدانی هاوڵاتی دابەشدەکرێت.

 
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×