ڤایرۆسی کۆرۆناو کاریگەری لەسەر تەنگەژە سیاسی‌و مەزهەبیەکان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  2020-03-26       1878       

ڕاپۆرت: تۆبی ماتسیزان
وەرگێڕان: سەفەر محەمەد ساڵح


لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆرۆناڤایرۆس (کۆڤید۱۹) لەگەشەسەندندایە، کەمی خزمەتگوزاریە تەندروستیەگشتیەکان، تەنگژە سیاسیو مەزهەبیەکان خراپتردەکات هەم لەناوخۆی وڵاتان وهەمیش لەململانێی هەرێمیدا. یەکەم تووشبوو بە (کۆڤید۱۹) لەم هەرێمەدا لەشاری (قوم) لە ئێران سەریهەڵدا. کە مەڵبەندی ئایینی ومەزارگەی پیرۆزی شیعەکانەو لەسەرانسەری جیهانەوە شیعە مەزهەبەکان ڕووی تێدەکەن. 


بەرپرسانی ئێرانی لێدوانی جیاوازدەدەن لەسەر چۆنیەتی گەیشتنی ڤایرۆسەکە بە (قوم). هەندێکیان کۆمەڵێک خوێندکاری موسڵمانی چینی تۆمەتباردەکەن، کەلەخوێندنگە ئایینیەکانی شاری قوم دەخوێنن و هەندێ کرێکاری چینی خەریکی دامەزراندنی هێڵی شەمەندەفەربوون. هەرچۆنێک بێت ڤایرۆسەکە گەیشتە قوم،شارێکە نزیکە(۱۲۰۰،۰۰۰)کەسی لێ دەژیات و زۆربەخێرایی بڵاوبۆوە. لە (۱۰ی شووبات) حکومەتی ئێران دوو حاڵەتی مردنی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەشاری (قوم) ڕاگەیاند ئەمەش یەکەم ڕاگەیاندنی بوونی ڤایرۆسەکەبوو لە ئێران. لە (۲۷ی شووبات) ژمارەی تووشبووان بەڤایرۆسەکە گەیشە (۲٤)کەس لەچەندین ناوچەی ئێران. لە (۲۳ی ئازار) ژمارەی تووشبووان لەئێران گەیشتە زیاتر لە (۲۳،۰۰۰)کەس و زیاتر لە (۱٨۰۰) کەسیش مردن، لەناویاندا چەندین بەرپرسی حکومەتی تێدابوو.، ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی(WHO) ڕایگەیاند ژمارەی تووشبووان بەڤایرۆسەکە پێنج جار زیاترە لەوەی حکومەت ڕایگەیاندووە، چونکە تێستی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران سنووردارە.  


حکومەتەکەی سەرۆکی ئێران، حەسەن ڕۆحانی، زۆرکەمتەرخەم بوو لە پێشگرتن لەبڵاوبوونەوەو کەرەنتینەکردن وسنووردارکردنی گەشتەکان و پێوەرەکانی کەمکردنەوەی قەیرانەکە. پاش چەندین هەفتە حەسەن ڕۆحانی لە (۱٦ی ئازار) فەرمانی کرد بەداخستنی زۆربەی مەزارگەسەرەکیەکان. ئەم بڕیارە پێشتر هاوشێوەی نەبووە لەئێران ، مەزارگەکان (۲٤) کاتژمێر کراوە بوون.لەبەرئەوە ڕووبەڕووی توندی پیاوانی ئایینی و کۆنزێرڤاتیڤەئێرانیەکان بووەوەو دەستیان بەخۆپیشاندان وناڕەزایەتی دەربڕین کرد. بەڵام دانەخستنی مەزارگەو شوێنەئاینیەکان هەڵەیەکی کوشندەدەبوو بۆ ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.


پەتای هەرێمی

هەموو ساڵێک بە ملیۆنان زیارەتکاری شیعە لەهەموو جیهانەوە سەردانی مەزارگەکانی عێراق، ئێران و سووریا دەکەن، بەمەبەستی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی وبەزەیی خوا، بەهۆی بوونی مەرقەمی ئەندامانی خێزانی پێغەمبەرەوە دەست لەمەزارگەکان دەدەن یان ماچیاندەکەن. لەماوەی سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە، مەزارگەکان بوونە شوێنی سەرەکی پەتایەکەو زۆرێکی زیارەتکارەشیعەکان تووش بوون، هەندێ لەمانە بوونەهۆی سەرەکی ئەم بارودۆخەو هەنێکیشیان بەتەمەن بوون، دواتر بەهەموو هەرێمەکەدا بڵاویانکردەووە.
لە (۲۱ی شووبات)،لوبنان یەکەم تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند،کە ژنێکی (٤٥)ساڵ بوو پێشتر لە شاری قوم گەڕابووەوە.لە (۲٤ی شووبات)حکومەتەکانی عێراق،بەحرەین،عمان و کوەیت یەکەم تووشبوویان بەڤایرۆسەکە ڕاگەیاند. لە(۲ی ئادار)قەتەرو سعوودیەش یەکەم تووشبوویان تۆمارکرد، لەم شەش وڵاتەدا هەموو تووشبووەکانیان پێشتر سەردانی ئێرانیان کردبوو.
ڤایرۆسی کۆرۆنا کە سەرچاوەکەی لەچین بوو،مامەڵەی ئێران لەخێرا تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە جێگەی ترس ونیگەرانیە. مایک پۆمپیو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا،ڕایگەیاند ئەمەریکا زۆر نیگەرانە لەو ڕاپۆرتانەی ئێران کە زانیاری دەشارنەوە سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڕێژەی ڤایرۆسەکە لەناوخۆدا. جەنەڕاڵ کێنس میک کێنزی بەرپرسی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەمەریکا هۆشیاریدایە لیژنەی سەربازی لە ئەنجومەنی پیران کە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئێران مەترسیدارتر دەکات وەک بەپێچەوانەوە.
دراوسێکانی ئێران، کۆماری ئیسلامی ئێرانیان تۆمەتبارکرد. وەزیری ناوخۆی بەحرەین جەنەڕاڵ شێخ ڕاشد بن عبداللە الخەلیفە، ئێرانی تۆمەتبارکرد بە هێرشی بایۆلۆجی کەبەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکات قەدەغەکراوە، هەروەها نکوڵیکردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەو مۆرنەکردنی پاسەپۆڕتی گەشتیارە بەحرینیەکان. وەزیری دەرەوەی سعودیە لەئەکاونتی فەڕمی خۆی لە تویتەر سەرکۆنەی ئێرانی کرد بە درووستکردنی مەترسی تەندرووستی کە مرۆڤایەتی دەخاتە ڕیسکەوە. هەروەها ڕۆژنامەیەک لە ئیمارات ڕایگەیاند کەهەموو تووشبووانی ڤایرۆسەکە لە هەرێمەکەدا پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە. سەرەڕای ئەوەی یەکەم تووشبووی ئیمارات بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێگەی گەشتیارە چینیەکانەوە بوو کە لە (وهان)ەوە هاتبوون[تووشبووەکان یەکەم حاڵەت بوون لەڕۆژهڵاتی ناوەڕاست کە لە ۲۹ی کانونی دووەم ڕاگەیەندران چەند هەفتەیەک پێش بڵاوبوونەوەی لەشاری قوم].

 

بەدناوکردنی شیعە

عەرەبستانی سعودیەو بەحرەین لەم ساڵانەی دواییدا زۆربەتووندی هەر جوڵانەوەیەکی سیاسی شیعەیان سەرکوت دەکرد، هەروەها لەڕووی سیاسیەوە پەراوێز خراون و بەهۆی بیروباوەڕی ئایینیانەوە تووشی سوکایەتی دەبن و گومانی هاوسۆزیان لێدەکەن بۆ ئێران.پێدەچێ قەیرانی ڤایرۆسی کرۆنا ڕق وکینەو دژایەتی شیعەو جیاکاری بەرامبەریان زیادبکات.
دوای دۆزینەوەی یەکەم تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عەرەبستانی سعودییە لە ڕۆژهەڵاتی هەرێمی (قەتیف)ی زۆرینە شیعە، هەرێمەکە خرایە ژێر کەرەنتینەووە و وەزیری تەندروستی سعودییە داوای لەوکەسانەکرد کە گەشتیان بۆ ئێران کردووە خۆیان ئاشکرابکەن، لەسعودییە گەشتکردن بۆ ئێران وەک تاوان سەیردەکرێت، هەندێک لە سعودییەکان لەڕێگەی وڵاتی سێیەمەووە گەشت بۆ ئێران دەکەن
 ژمارەیەک لەشیعەکانی سعودییە وەڵامی وەزیری تەندروستیان دایەوەو وتیان کاتێک ئەوان گەشتیان بۆ ئێران کردووە،ڤایرۆسەکە لەسعودییە سەریهەڵدابوو، هەندێ لەپیاوانی دەوڵەت ئەوانەی بە خیانەتکار ناساندو داوایاندەکرد لە سێدارەبدرێن.

بەحرەین قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک بیانوویەک بۆ چادێریکردنی هەر جوڵەیەکی هاوڵاتیە شیعەکانی بەکاردێنێت و داوا لەو کەسانەدەکات کەسەردانی ئێرانیان کردووە خۆیان بناسێنن و پەیووەندی بەهێڵی گەرمەووە بکەن.[هەرچەندە لەبەحرەین گەشتکردن بۆ ئێران وەک سعودییە تاوان نیە،بەڵام ئەوانەی گەشتیانکردووە مەترسی گەڕانەوەیان هەیە].

لەلوبنان، کەلەقەیرانێکی قوڵی سیاسی وئابووریدایە، ڤایرۆسی کۆرۆنا هێندەیتر تەنگژە سیاسی ومەزهەبییەکانی خراپترکردووە. دیارترین هێزی سیاسی وسەربازی لوبنان کە (حیزبوڵا)یە پەیوەندیەکی بەهێزی لەگەڵ ئێران هەیە، تا ناوەڕاستی مانگی ئادار گەشتەئاسمانیەکانی نێوان هەردوو وڵات بەردەوام بوو. پشگیری ئێران بۆ حیزبوڵا مشتومڕێکی توندی ناوەتەوە، حیزبەڕکابەرەکان ڤایرۆسەکەیان بەسیاسی کردووەو بەکاریدەهێنن بۆ ڕەخنەگرتن لە هەژموونی ئێران لەلوبنان.
وەزیری تەندرووستی لوبنان پشگیری حیزبوڵای هەبوو لەم حکومەتە تازەدا لەکاتی ناڕەزایەتی وخۆپیشاندانەفراوانەکانی دژی حکومەت. لەلوبنان وپایتەختەکەی(بەیروت) لە(۲۱ی ئازار)ەوە هاتووچۆ بەتەواوی سنوردارکراوە، بەڵام زۆربەی لوبنانیەکان ترسیان لەوەهەیە کە قەبارەی قەیرانەکە لەوەگەورەتربێت کەحکومەت ڕایدەگەیەنێت. سیستەمی تەندرووستی لوبنان چاودێری (۱،٥)ملیۆن ئاوارەی سووریاش دەکات کەلە وڵاتەکەیان دەژین. [ئەمەش بەرزترین ژمارەی ئاوارەیە لەجیهاندا،بەپێی ژمارەی دانیشتوان].لەبەرئەوە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە کارەساتی لێدەکەوێتەوە.

سووریاو یەمەن بەڕەسمی هیچ توشبوویەکیان بە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕانەگەیاندووە(لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وەزیری تەندروستی سووریا ڕایگەیاند کەوڵاتەکەی هیچ ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدانیەو ستایشی سووپای سووریای کرد لەخاوێنکردنەوەی وڵاتەکەی لە میکرۆبەکان، وەک ئاماژەیەک بەکوشتنی سووریەکان کەدژایەتی ڕژێمی بەعس دەکەن). بەڵام پێدانی یارمەتی سەربازی وئابووری ئێران بۆیان پێناچێت داهاتووی ئەم دوو وڵاتەش بێ بەش بێت لە ڤایرۆسەکە.
پاش ساڵانێک لەشەڕ، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسووریاو یەمەن یان لەکەمپەکانی تورکیاو ئەردەن ولوبنان کەبەملیۆنان ئاوارەی سووری تێدایە کارەسات درووست دەبێت. لە لایەنی ئەمنی و مرۆییەوە، دەشێ قەیرانی ڤارۆسی کۆرۆنا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕێت بۆ قەیرانێکی کارەساتبار.

 

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×