د.سەباح هەورامی: 12 توشبوی دیكەی كۆرۆنا لەسلێمانی چاكبونەوە
  2020-03-26       289       

د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد: 12 توشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبونەتەوەو دەگەڕێنەوە ماڵەكانی خۆیان.

ئاوێنە: د.سەباح هەورامی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"۱۲ توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی پاش وەرگرتنی چارەسەری پێویست چاکبونەوەو ئەمشەو دەگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان."

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕو كە بەوەش کۆی گشتی حاڵەتی چاکبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گەیشتە ٣٩ کەس.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×