ژمارەی توشبون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە توركیا بەرزبۆوە
  2020-03-27       611       

وەزیری تەندروستی توركیا ئاشكرایكرد: دوێنێ پێنجشەممە 16 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكە لە توركیا گەیشتۆتە 75 كەس.

ئاوێنە: فەخرەدین كۆجا، وەزیری تەندروستی توركیا، ئاشكرایكرد: دوێنێ پێنجشەممە، 196 توشبوی نوێ لە توركیا تۆماركراون و بەوەش ژمارەی توشبون بۆ سێ هەزارو 629 كەس بەرزبۆتەوە.

هەروەها ئاشكراشیكرد كە هەر دوێنێ 16 توشبوی كۆرۆنا لە توركیا گیانیان لەدەستداوەو بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكە گەیشتۆتە 75 كەس.

وەزیری تەندروستی توركیا داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی كردوە كە پابەندیی رێنماییەكان بن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×