قایمقامیەتی سەیدسادق: قبوڵ ناكرێ گۆڕانكاری لەنرخی كاڵا و شتومەك بكرێت
  2019-03-09       2171       

 

لەراگەیەنراوێكیدا قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق هۆشداریی دەدات بە بازرگانان‌و فرۆشیاران كە نابێت نرخی شتومەك‌و كەل‌و پەلەكانیان گران بكەن، دەشڵێت "كە بەهیچ شێوەیەك قبوڵ ناكرێ گۆڕانكاری لەنرخی كاڵا و شتومەك بكرێت و ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ".


ئاوێنە: قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق هۆشداری بە بازرگانان‌و فرۆشیاران دەدات بەوەی هەركەسێك سەرپێچی بكات رێكاری یاسایی لەدژ دەگیرێتەبەر‌و شوێنەكەی دادەخرێت، باس لەوەش دەكات سەرجەم لیژنەكانیان چاودێری بازار دەكەن، داواش لەهاوڵاتیانی قەزاكە دەكات هاوكاری لیژنەكانیان بكەن بۆ لێپێچینەوە لەو كەسانەی نرخی شمەك‌و كەلوپەلەكانیان گران دەكەن.


دەشڵێت " لەهەرشوێنێك گۆرانكاری لەنرخەكان كرا پەیوەندی بە ژمارەی مۆبایلی ئاسیا 07732648300 كۆرەك 0750185190 بكەن".
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×