بڕی دوو ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ روبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئەمریکا ئامادە کراوە
  2020-03-28       400       
سەرۆكی ئەمریكا پاكێجی ئابووری بە بڕی دوو ملیار دۆلار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەو وڵاتە پەسند كرد.

ئاوێنه‌: لەمیانی رێورەسمێكدا كە لە كۆشكی سپی رێكخرابوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بە بەشداری جێگرەكەی، مایك پێنیس و ستیفن منوچین، وەزیری گەنجینە لەگەڵ ژمارەیەك وەزیر و ئەندامانی كۆنگرێس، ئەو پاكێجە ئابوورییەی پەسەندكرد.

هاوکات لە وتەیەكەدا سەرۆكی ئەمریكاـ دۆناڵد ترەمپ وتی، “سوپاسی دیموكرات و كۆمارییەكان دەكەم كە بەرژوەندییەكانی وڵاتیان خستووەتەسەر سەر هەموو شتێكەوە”.

ئەمە پاكێجە ئابوورییە بەگەورەترین پاكێج لەمێژووی ئەمریكادا دادەنرێت كە لەچوارچێوەیدا بڕێكی زۆری كەمامە، ئامێری هەناسەدان لەگەڵ كەرەستەی دیكەی پزیشكی بۆ بنكە و ناوەندە تەندروستییەكان لە ئەمریكا دابین دەكرێت، هەروەها قەرزیش دەدرێت بەو هاووڵاتییانەی كە ئێستا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زیانیان بەركەوتووە.

هەروەها لە چوارچێوەی پاكێجە ئابوورییەكەدا، بۆ یەكجار یارمەتی دارایی بە بڕی هەزار و ٢٠٠ دۆلار دەدرێت بە هاووڵاتییان، جگە لەوەش بڕی ٣٧٧ ملیار دۆلار بەسەر كۆمپانیا بچووك و مامناوەندەكان دابەش دەكرێت، هەروەها قەرزی قوتابیان بە قوتابخانەكان تا ٣٠ی مانگی ئەیلوولی داهاتووی پێ دەدرێتەوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×