كەشناسی هه‌رێم پێشبینی بارانی به‌لێزمه‌ و هه‌وره‌ تریشقه‌ ده‌كات
  2020-03-28       317       

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ،  بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ھەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە كات و شوێنی جیاجیا، لەكاتەكانی شەودا ئەگەری لێزمە باران و ھەورەتریشقە ھەیە. 

ئاوێنه‌:    ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 18 پله‌ى سیلیزی ده‌بێت ، له‌ سلێمانی و دھۆك 17 پله‌ی سیلیزی ، له‌ لە كەركووكیش بەرزترین پلەی گەرما 23 پلەی سیلیزی دەبێت.

 هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت ، سبه‌ى  یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوردەبێت و بارانبارین بەردەوام دەبێت، لە ھەندێك كات و شوێنی جیادا ئەگەری لێزمە باران و ھەورەتریشقە ھەیە.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×