حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ئه‌مریكا ١٠٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاند و ژماره‌ی ئه‌وانه‌یش كه به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه گه‌یشته هه‌زار و ٥٣٦ كه‌س.
ئاوێنه: دوێنێ ئه‌مریكا له زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كه به پێش چین و ئیتاڵیا كه‌وتووه و ئه‌مڕۆش ژماره‌ی تووشبووان له‌و وڵاته ١٠٠ هه‌زار حاڵه‌تی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی له ماڵپه‌ڕی Worldometer بڵاوكراونه‌ته‌وه، له كاتێكدا دوێنێ له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكا ٦٩ هه‌زار و ١٩٧ كه‌س تووشی ئه‌م ڤایرۆسه ببوون، ئه‌مڕۆ ٣٠ هه‌زار و ٨٤٠ حاڵه‌تی دیكه تۆمار كران و ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشته ١٠٠ هه‌زار و ٣٧ كه‌س، ژماره‌ی ئه‌وانه‌یش كه به‌م هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه ٤٩٠ كه‌س زیادی كردووه و گه‌یشتۆته هه‌زار و ٥٣٦ كه‌س.
له‌ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌و په‌تایه به به‌ربڵاوی ته‌نیوویه‌تییه‌وه به دوای ئه‌مریكادا، ئیتاڵیا به تۆماركردنی ٨٦ هه‌زار و ٤٩٨ حاڵه‌ت و به دوای ئه‌ویشدا چین دێت به تۆماركردنی ٨١ هه‌زارو ٣٤٠ حاڵه‌ت.