دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌ستپێده‌كات
  2020-03-28       538       


دابه‌شكردنى مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی 2019 ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و  وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت  سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ 29 ى 3 ى 2020 ،  مووچه‌ی‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش ،  ده‌زگای‌ گشتی‌ ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.

ئاوێنه‌: راشیده‌گه‌ێنێت ، رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ و  دوشه‌ممه‌ مووچه‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت.

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێم له‌راگه‌یاندراوی پێشوویدا رایگه‌یاند كه‌  رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە (29 و 30ـی 3ـی 2020) مووچەی خانەوادەی شەهیدانی سەنگەر دابەش دەکرێت و بۆ  رۆژی سێشەممە (31ـی 3ـی 2020) مووچەی خانەوادەی ئەنفالکراوان و رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە (1 و 2ـی مانگی 4ـی 2020) مووچەی خانەوادەی شەهیدانی هاووڵاتی دابەش دەکرێت.

 وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ له‌رۆژانى داهاتوو دابه‌شكردنى مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

هاوكات تائێستا به‌شێكی‌ زۆر له‌ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان مووچه‌ی‌ مانگی‌ 12 ی‌ ساڵی‌ رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه‌ و هه‌روه‌ها خانه‌نشینان مووچه‌ی‌ 12 مانگ له‌مه‌وبه‌ریان پێنه‌دراوه‌.



 

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×