لەسەر گرانبونی نرخی كاڵاكان قایمقامیەتی چەمچەماڵ هۆشداری دەدات
  2019-03-10       1012       

دوای كۆتایهاتنی سیستەمی پاشەكەوتی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، هاوڵاتیان ترسی ئەوەیان هەیە بەشێك لەبازرگانان‌و فرۆشیاران گۆرانكاری لەنرخەكان بكەن، لەمبارەیەوە لەسەر گرانبونی نرخی كاڵاكان قایمقامیەتی چەمچەماڵ هۆشداری دەدات.


ئاوێنە: لەراگەیەنراوێكیدا قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ هۆشداریی توند بە بازرگانان‌و فرۆشیاران دەدات ئەگەر بیانەوێت نرخی پێداویستی‌و شمەك‌و كاڵاكانیان بەرز بكەنەوە، داواش لەهاوڵاتیان دەكات لەكاتی بینینی هەر حاڵەتێك دەستبەجێ‌ لیژنە هاوبەشەكانی سەربە قایمقامیەتی قەزاكە ئاگادار بكەنەوە.



راشیدەگەیەنێت هاوڵاتیان دەتوانن لەرێگەی ژمارە مۆبایلی 07718313040 لیژنە هاوبەشەكان ئاگادار بكەنەوە لەسەر هەر حاڵەتێكی قۆرخكاری‌و بەرزكردنەوەی نرخی شمەكەكانی نێو بازار.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×