یەكەم بەرپرسی عێراقی توشی كۆرۆنا بو
  2020-03-28       1840       

وەزارەتی بارزگانی عێراق رایگەیاند: بەرپرسێكی باڵای وەزارەتەكەیان توشی كۆرۆنا بوە بەڵام هیچ دیدارو بەریەككەوتنێكی لەگەڵ وەزیرو بەرپرسانی باڵای وەزارەتەكەدا نەبوە بەهۆی ئەوەی لە مۆڵەتدا بوە.

ئاوێنە: وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند"وەلید حلو، بریكاری باڵای وەزارەتەكە بە توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستنیشانكراوەو لەئێستادا لە نەخۆشخانەیەكی بەغدای پایتەخت داخڵكراوە."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە بەرلە توشبونی و دوای توشبونی بە كۆرۆنا ناوبراو لە وەزارەت دەوامی نەكردوە چونكە ماوەی 15 رۆژ زیاتر لە مۆڵەتی رەسمیدایە بەهۆی بونی كێشەی تەندروستییەوە.

هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕو كە ئەو بریكارە باڵایەی وەزارەتەكەیان لەماوەی مۆڵەتەكەیدا دەركەوتوە كە توشی كۆرۆنا بوە.

وەزارەتی بارزگانی عێراق وتوشیەتی: ئەئكید دەكەینەوە كە نابوراو دیدارو بەریەككەوتنی لەگەڵ وەزیرو هەروەها بەرپرسانی باڵاو كارمەندانی وەزارەتەكەدا نەبوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×