حكومەتی هەرێم رۆژانی پشوی تا 16ی نیسان درێژكردەوە
  2020-03-28       583       

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: رۆژانی پشو لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەو دامودەزگا  رەسمییەكان جگە لە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەكانی تەندروستی، لە 29/03 بۆ 16/04 درێژكرایەوە.

ئاوێنە: جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەڕاگەیەندراوێكدا وتی"لە چوارچێوەی بەردەوامبونی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی رۆژانی پشو لە سەرجەم وەزارەت، دەستە، فەرمانگە، دامەزراوەکانی ھەرێم، زانکۆ و پەیمانگا، قوتابخانەو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ئەھلی (جگە لە ھێزەکانی ئاسایش، ئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەکانی تەندروستی) لە رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/٣/٢٩ تا رۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٠/٤/١٦."

ئەوەشی خستۆتەڕو"وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە رێگای پیادەکردنی ئێشگریی لەسەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییە فریاگوزارییەکان بە ھاوڵاتیان بەردەوام دەبن."

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×