توشبونی سێ كەسی دیكە بە كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان راگەیەندرا
  2020-03-28       683       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان توشبونی سێ كەسی دیكەی بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان راگەیاند.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمشەو(شەممە)، لە ڕاگەیەندراوێكدا وتی"لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ توشبوی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران."

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە توشبوەكان پێكدێن لە: دو پیاوی تەمەن (19) و (21) ساڵان لە شاری دهۆک و ئاکرێ و ئافرەتێکی تەمەن (70) ساڵان لە قەزای دەربەندیخان و هەمویان بەرکەوتەی توشبوانی پێشون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×