هێمن هەورامی: پشكنینی كۆرۆنام بۆ كراو ئەنجامەكەی خاوێن بو
  2020-03-28       2050       

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە پكشنینی كۆرۆنای بۆ كراوەو ئەنجامەكەی نێگەتیڤ بوە، واتە هەڵگری ڤایرۆسەكە نییە.

ئاوێنە: هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: وەک پابەندییەک بە رێنماییە تەندروستییەکان، پاش ئەوەی وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەنراوێکدا داوای لەسەرجەم ئەو ھاوڵاتیانە کرد کە لە ١ی ٣وە سەفەری ئەوروپایان کردبو، تێستی کۆرۆنا بکەن، لەبەرئەوەی لە ٤ی ٣ بەسەرۆکایەتی شاندێکی پەرلەمان چوبوینە ئەڵمانیا و لە ٨ی ٣ گەڕابوینەوە، بە سوپاسەوە ئەمڕۆ لە لایەن تیمێکی تەندروستییەوە تێستەکەمان بۆ کرا.

وتوشیەتی"سوپاس بۆ خوا ئەنجامەکە نێگەتیڤە."

سەبارەت بەوەی دەوترێت بۆچی كەرەنتین نەكراوە، هێمن هەورامی وتویەتی"بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کەرەنتین کردنی ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات دێنەوە لە ١٤ ی ٣ وە بو."

جێگری سەرۆكی پەرلەمان داوای لەسەر جەم ھاوڵاتیان كردوە پابەندی رێنماییەکان بن و لە ماڵەوە بمێننەوە.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×