حكومەتی هەرێم بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابوری كۆبوەوە
  2020-03-28       745       

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دخۆی ئابوری و جێبەجێكردنی رێكارەكانی روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای كرد.

 

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2020/3/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی تایبەت بەهەڵسەنگاندنی دۆخی ئابوری‌و جێبەجێکردنی رێکارەکانی روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای کردوە.

لەکۆبونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک لە وەزیرە پەیوەندیدارەکان ئامادەی بون، گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی تەندروستی و پلانەکانی حکومەت كراوە بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو لێکەوتەکانی بۆ سەر ئابوری هەرێمی کوردستان‌و دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا.

سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لەدامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت کردوە کە هەمو توانای خۆیان خستوەتەگەڕ بۆ پاراستن‌و سەلامەتی هاوڵاتییان. 
جەختیشی لەدابینکردنی پێدوایستییەکانی رۆژانەی خەڵک بەتایبەتی خۆراک کردۆتەوە.

لەکۆبونەوەکەدا تاوتوێی کارەکانی لیژنەی خۆراک و دەرمان کراوەو جەختیش لەرێکخستنەوەی خەرجییەکان کراوەتەوە بۆ روبەڕوبونەوەی قەیرانی دارایی.

 هەروەها  ئاماژە بە گرنگیی بەردەوامبونی پەیوەندی و هەماهەنگی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی دراوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×