هاوسەری سەرۆک وەزیرانی کەنەدا کۆرۆنای تێپەڕاند و چاکبوەتەوە
  2020-03-29       495       

دوای ئەوەی هاوسەری سەرۆک وەزیرانی کەنەدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، ئێوارەی دوێنی ڕایگەیاند کە کۆرۆنای تێپەڕاندووە و چاکبوەتەوە.

ئاوێنه‌: سۆفی ترۆدۆ هاوسەری جەستن ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا،لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، هەست بە باشی دەکات و پشکنینە پزیشکییەکانی پۆزەتیڤ بوون و ڤایرۆسەکەی تێپەڕاندووە، داواشی لەهەموو کەسێک کرد پابەند بنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

ڕۆژی 17 ی ئەم مانگە سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی راگەیاند، بەو هۆیەشەوە سەرجەم سنورەکانی بەڕوی گەشتیاراندا داخست جگە لە هاوڵاتیە کەنەدییەکان، تا ئێستاش، پێنج هەزار کەس لەو وڵاتە توشی کۆرۆنا بوون و 60 کەسیش گیانیلەدەستاوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×