تیمێکی پزیشکی وڵاتی چین بۆ ڕاوێژکردن و چۆنیەتی ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا گەیشتنە هەرێم
  2020-03-29       52147       
تیمێکی پزیشکی وڵاتی چین گەیشتنە هەرێم، بڕیارە بۆ ماوەی سێ رۆژ بمێننەوە و بۆ هاوکاری بۆ ڕاوێژکردن و چۆنیەتی ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا.

ئاوێنە: د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هاوکارییەکانی وڵاتی چین بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ تیمێکی تەندروستی ئەو وڵاتە گەیشتنە هەرێم و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەمێننەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تیمەکە شارەزاییەکی باشیان هەیە لە چۆنیەتی ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەکە، لەگەڵ ژمارەیەک لەو پزیشک و کارمەندانە کۆدەبنەوە کە ئێستا چاودێری توشبوانی کۆرۆنا دەکەن، ئەزمونی چین بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەکە دەگوازنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

وتیشی، ئێستا هەرێمی کوردستان لە دۆخی کۆنترۆڵکردنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەدایە، هێشتا مەترسی بڵاوبونەوەی ماوە، ئەو کەسانەی ئێستا هەڵگری ڤایرۆسەکەن دۆخی تەندروستیان جێگیرە و کەسیان مەترسیان لەسەر نییە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×