وەزارەتی تەندروستی: ٤١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرا
  2020-03-29       339       

وەزارەتی تەندرووستی عێراق رایگەیاند، ٤١ حاڵەتی نوێی توشبوو بەڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و بەو پێیەش ژمارەی توشبووان بۆ ٥٤٧ کەس بەرزبووەتەوە.

ئاوێنه‌: لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئاماژەی بەوە داوە کە ٤١ حاڵەتی توسبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای ناسراو بە کۆڤید-١٩ تۆمارکراوە و ژمارەی توشبووان لە سەرانسەری عێراق بۆ ٥٤٧ کەس بەرزبووەتەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندرووستی، ژمارەی توشبووان و شارەکانیان بەو شێوەیەی خوارەوەیە:
– بەغداد: ٨ کەس
– بەسرە: ٨ کەس
– نەجەف: ٥ کەس
سلێمانی: ١ کەس
کەربەلا: ١١ کەس
هەولێر(ئەربیل): ٨ کەس
هاوکات ١٢ حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراوە و بەو شێوەیەی خوارەوەیە:
– بەغداد: ١ کەس
– سلێمانی: ٧ کەس
– دهۆک: ٣ کەس
– دیوانیە: ١ کەس

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×