وەزارەتی ناوخۆ: هیچ بڕیارێك لەسەر درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ نەدراوە
  2020-03-29       1066       

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەنگۆو هەواڵی درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ رەتدەكاتەوەو دەشڵێت: تا ئێستا هیچ بڕیارێك لەوبارەیەوە نەدراوە.

ئاوێنە: وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی: گشت ئەو دەنگۆ و هەواڵانە رەتدەیكەنەوە كە لە كەناڵە جیاجیاكان و سایتەكان بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بە درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ تا 15/04/2020و پێویستە لەسەر گشت میدیاكان پابەندبن بە سەرچاوە رەسمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە نەك پشت بە هەواڵ و دەنگۆی پێشبینیكراو ببەستن.

هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕو"درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ تا ئێستا هیچ بڕیارێكی لەسەر نەدراوەو هەر كاتێك وەزارەتی تەندروستی ئاگاداری كردینەوە بە پێویستی درێژكردنەوە یان درێژنەكردنەوە ئەو كاتە بڕیاری لەسەر دەدرێت."

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان داواشی لە هاوڵاتیان كردوە پابەندبن بە بڕیارو رێنماییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×