ژمارەی توشبوانی عێراقی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەدەرەوەی وڵات بەرزبوەوە
  2020-03-29       658       

وەزارەتی دەروەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند: دو حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا لەنێو رەوەندی عێراقی لە هۆڵەندا تۆماركراون و بەوەش ژمارەی توشبوانی هاوڵاتیانی عێراقی نیشتەجێی وڵاتان بەرزبۆتەوە بۆ 55 كەس و هەروەها سێ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتەكە لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: دو هاوڵاتی عێراقی نیشتەجێی هۆڵەندا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و بەوەش ژمارەی توشبوانی عێراقی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات گەیشۆتە 55 كەس.

ژمارەی حاڵەتە توشبوەكان بەمجۆرە بەسەر وڵاتانی جیهاندا دابەشبون: 11 لە بەلجیكا، 12 لە ئوردن، شەش لە ئیتالیا، پێنج لە ئەمریكا، پێنج لە بەریتانیا، شەش لە كەنەدا، پێنج لە نەمسا، دو لە لوبنان، دو لە هۆڵەندا، یەك لە ئێران.

هەروەها ئاشكراشیكردوە كە تا ئێستا سێ عێراقی نیشتەجێی وڵاتان بە ڤایرۆسەكە مردون كە دو حاڵەتیان لە بەریتانیاو حاڵەتەكەی دیكەیان لە نەرویژ بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×