٢٣ توشبوى ديكەى كۆرۆنا لە توركیا گيانيان لەدەستدا
  2020-03-29       407       

وەزارەتی تەندروستی توركیا رایگەیاند: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا، ھەزار و ٨١٥ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون و ٢٣ کەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتى تەندروستى توركيا، لەبەیاننامەیەكدا رايگەياند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا ھەزار و ٨١٥ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون و ٢٣ کەسیش گیانی لەدەستداوە، کۆی گشتی ژمارەی توشبوانیش گەیشتۆتە نۆ ھەزار و ٢١٧ کەس و ژمارەی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە ١٣١ کەس.

بەگوێرەى وەزارەتەكە كۆى گشتى ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێرى چڕدان ٥٦٨ نەخۆشن، كۆى گشتى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئۆكسجينەوە هەناسە دەدەن ٣٩٤ نەخۆشن و كۆى گشتى ئەو نەخۆشانەى چاكبونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتوە گەيشتۆتە ١٠٥ نەخۆش.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×