2020-03-30   398     
به‌رپرسێكی باڵوێزخانه‌ی ئه‌فغانستان له ئێران ڕایگه‌یاند نزیكه‌ی 50 هاووڵاتی ئه‌فغان له ئێران به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاوێنه: له‌وباره‌یه‌وه ئیبراهیم حیجازی به‌رپرسی كاروباری كۆچبه‌ران له باڵوێزخانه‌ی ئه‌فغانستان له‌تاران ئاشكرایكرد كه‌تا ئێستا لانیكه‌م 50 په‌نابه‌ری ئه‌فغان له ئێران به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
حیجازی ڕاشیگه‌یاندووه تا ئێستا چه‌ندین جار داوایان له به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئێران كردووه كه ئاماری ڕه‌سمی له گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتیانی ئه‌فغانیان پێبده‌ن، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامیان نه‌داونه‌ته‌وه.
ڕۆژانه نزیكه 15 هه‌زار له هاووڵاتیانی ئه‌فغانی كه له‌ئێران نیشته‌جێن ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌فغانستان و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای لێده‌كه‌وێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ی نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌فغانستان بڵاویكردۆته‌وه كه ته‌نها له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا 115 هه‌زار و 410 ئه‌فغانی له ئێرانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ئه‌فغانستان.