لە ئیتاڵیا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا گەیشتوەتە 10 هەزار و 779 حاڵەت
  2020-03-30       378       

ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە ئێستادا زیاتر لە 199 وڵاتدا بڵاوبوەتەوە و لە تەشەنەسەندنێكی بەردەوامدایە، سەرەڕای هەوڵی بێوچانی توێژەرانی پزیشكیی جیهانیش، هێشتا ڤاكسینێكی چالاك دژ بەو ڤایرۆسە بونی نییە. 

ئاوێنه‌: نزیكەی 34 هەزار دانیشتوی سەرزەوی تا ئێستا دوای توشبونیان بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوشدا هەریەك لە وڵاتانی ئیسپانیا، ئیتاڵیا و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەدوای یەكدیدا زیانمەندی گەورەبون بەهۆی ئەو پەتایەوە. 

بەپێی دوائاماری جیهانی تایبەت بە پەرەسەندنی كۆرۆنا، تا ئێستا 722 هەزار و 664 هەزار توشبو لە سەرتاسەری جیهان هەیە، لەناو توشبوانی رابردودا 33 هەزار و 983 توشبو گیانیان لەدەستداوە و 151 هەزار و 793 توشبو پەتاكەیان پەڕاندوە.

هەریەك لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، ئیتاڵیا و چین لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەدان زۆرترین توشبوی پەتای كۆڤید-19یان هەیە، بەڵام لە تۆماركردنی ژمارەی گیانلەدەستداندا چین پاشەكشەی كردوە و لەئێستادا لە پلەی چوارەمدایە.

لە ئیتاڵیا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا گەیشتوەتە 10 هەزار و 779 حاڵەت، ئەوەش زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدانە لەسەر ئاستی جیهان، دوای ئیتاڵیا ئیسپانیا شەش هەزار و 803 حاڵەتی گیانلەدەستدان و لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاش گەیشتوەتە دو هەزار و 485 حاڵەت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×