2020-03-30   636     
نزیکه‌ی 5 هه‌زار به‌ندکراوی داعش له گرتووخانه‌ی حه‌سه‌که‌ن له هه‌نگاوێکدا ژماره‌یه‌ک چه‌كداری سوپای سووریای دیموکراتیان به بارمته گرت و ده‌یانه‌ویست هه‌ڵبێن به‌ڵام پیلانه‌که‌یان شکستی هێنا.
ئاوێنه: به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێییه‌کانه‌وه ده‌ست که‌وتووه، نزیکه‌ی 5 هه‌زار به‌ندکراوی داعش که له ئۆپه‌راسیۆنی هێزی سووریای دیموکرات له ناوچه‌ی باغۆزی سه‌ر به دێره‌زوور ده‌ستگیر و له حه‌سه‌که زیندانین هه‌وڵه‌کانیان بۆ هه‌ڵاتن له زیندان ده‌ستپێکرد.
به‌ندکراوانی داعش چه‌ندین چه‌كداری سوپای سووریای دیموکراتیان -که پاسه‌وانییان له زیندانه‌که ده‌کرد- به‌بارمته گرت و دوای ئه‌وه‌ی که پیلانه‌که‌یان بۆ هه‌ڵاتن به‌ره‌وڕووی شکست بوویه‌وه دیواره‌کانی زیندانییان ڕووخاند.
سوپای سووریای دیموکرات بۆ ڕێگرتن له هه‌ڵاتنی به‌ندکراوه داعشییه‌کان هێزی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که کرد و له ده‌ره‌وه‌ی زیندانیش ڕێگاکان و ده‌روازه‌ی شار داخران.
بدوای ئه‌و کاره‌ی چه‌کدارانی داعش له زیندانی حه‌سه‌که، فڕۆکه‌ی هاوپه‌یمانان له حه‌سه‌که و ده‌وروبه‌ری زیندانه‌که به نزمی سووڕانه‌وه و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی ئه‌مریکاش ڕه‌وانه‌ی زیندانی حه‌سه‌که کرا.