ژوری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕاگه‌یاندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ ‌
  2020-03-30       677       
لەسەر كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەندامانی ژووری ئۆپراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو ستایشی تیمەكانی تەندروستی و هێزە ئەمنیەكانی كرد، لەبەردەوامیان بۆ بەڕەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئاوێنه‌: دەقی راگەیەنراوی كۆبونەوەی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی ئیدارەی گەرمیان:

ئەمڕۆ (30 ئازار) ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان كۆبوەوە.

لەكۆبونەوەكەدا سوپاسی پابەندبوونی دانیشتوانی سنوری ئیدارەی گەرمیانكرا بە بڕیار و ڕێنماییەكانی تایبەت بە ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

دەستخۆشی  لە هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ و تەواوی كارمەندانی تەندروستی وپزیشكان و ئەو فەرمانگەخزمەتگوزاریانەكرا كە بەردەوامن لەخزمەتكردن، پێشنیاری ئەندامانی ژوری ئۆپەراسیۆن گفتوگۆی لەسەر كرا.

ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان چاوەڕوانی بڕیاری نوێی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە لەبارەی درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ یان ئاسایكردنەوەی دۆخی ئێستای هەرێم ، ئیدارەی گەرمیان پێشنیاری خۆی گەیاندۆتە وەزارەتی ناوخۆ و لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەخۆی دەبینێتەوە لە ڕێكخستنەوەی كاروباری"جوتیاران، پیشەوەران،كاسبكاران، چێشتخانەكان،نۆرینگەو دەرمانخانەكان".

لەهەرحاڵەتێكدا ئیدارەی گەرمیان بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێی دەدرێت مامەڵە لەگەڵ سنورەكەی خۆی دەكات و قائیمقامیەتی قەزاكانی كەلا رو كفری ڕادەسپێرێت كاری لەسە ربكەن".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×