2020-03-30   533     
له‌راگه‌یاندراویكدا قایمقامیه‌تى قه‌زای شه‌قلاوه بڵاوی كرده‌وه‌كه لەبەر بەرژەوەندی گشتی و تۆمار کردنی حاڵەتی نەخۆشی لە ناحیەی خه‌لیفان و دروستبوونی مەترسی لەسەر شاری شه‌قڵاوە ، بــــڕیــــارمـــان دا بە داخستنی سەرجەم شەقامە سەرەکییەکان و لاوەکییەکان داخل بوون بو ناو سەنتەری قەزا ، تەنها ڕێگای هاتن وچون دووسایدی سەرمەیدان - کارەبا دەبێت.
ئاوێنه: قایمقامیه‌تى قه‌زای شه‌قلاوه داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات كه زۆر پابەند بن بە ڕێنماییەکانی قەدەغە کردنی هاتوچۆ و ڕێنماییەکانی تەندروستی بۆ پاراستنی خۆتان و ئازیزانتان ، بۆکاری زۆر پێویست نەبێ لە ماڵەکانتان مەیەنە دەرەوە
راشیده‌گه‌یه‌نن ، لە دووایی کاتژمێر 6 ئێوارە بەهەموو شێوەیه‌ک هاتو چۆ قەدەغەیە تەنها بۆ حاڵەتی نەخۆشی ، بەپێچەوانەوە ناچار ئەبین لە ڕێگای دادگا کاردانەوەی یاسایی بکەین .