وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی
كوردستان داوا لەو كەسانە دەكات كە لە 15/02 تا ئێستا گەشتی دەرەوەی وڵاتیان كردوە
بەزوترین كات پەیوەندیان پێوەبكەن بۆ پشكنینی تاقیگەیی.
ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ
دوشەممە، لە بانگەوازیكدا رایگەیاند: ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکەینەوە کەوا پێشتر
گەشتی دەرەوەی وڵاتیان کردوە لە 15/02 تاوەکو ئێستا جگە لەوانەی کەڕەنتین کراون یان
پشکنینیان بۆ کراوە بەزوترین کات و بەپەلە پەیوەندی بە هێڵی گەرم ژمارە ١٢٢ یان سەنتەرەکانی
کۆڕۆنا بکەن بۆ پشکنینی تاقیگەیی.
وەزارەتی تەندروستی وتوشیەتی"دڵنیاتان دەکەینەوە تەنها بۆ پشکنین و
بەرژەوەندی خۆتان و کەسوکارتانە بەپێچەوانەوە هەر هاوڵاتیەکی گەڕاوە لە دەرەوەی وڵات
لەماوەی دیاریکراودا پشکنینی تاقیگەی نەبێت ڕێککاری یاسایی بەرامبەر وەردەگیرێت."