۲۸۰ کارمەندی کێڵگەی کۆرومۆر ماوەی کەرەنتینیان تەواو کرد
  2020-03-30       397       

ئەمڕۆ دوشەممە  280 کارمەندانی کێڵگەی غازی کۆرومۆر ماوەی کەرەنتینکردنیان لە کێڵگەکە تەواو کرد کە ١٨ ڕۆژ بو .

ئاوێنە: لیژنەی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای چەمچەماڵ، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: کەرەنتینکردنی ۲۸۰ کارمەندی کێڵگەکە دوای ئەوە هات کە سێ کارمەندی کێڵگەکە گومانی توشبونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لێ دەکرا، بەوهۆیەوە ماوەی ١٨ ڕۆژ تەواوی کارمەندان کەرەنتینکران و نەهێڵرا هیچ کارمەندێک بگەڕێتەوە ناو خێزانەکانیان .

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە ئێستا پشکنین بۆ کارمەندەكانيان کراوەو دەرکەوتوە هەڵگری ڤایرۆسەکەنین و کارمەندانی کێڵگەکەش ئامادەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ماڵەکانیان .


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×