تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە تەقەی لەباوكی كردبو
  2020-03-30       683       

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی قەرەداخ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی لە باوكی كردبو و هەڵاتبو.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا وتی: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە بەشی پۆلیسی قەرەداخ ئاگاداركرایەوە لە بونی ڕوداوێكی تەقەكردن لە گوندێكی سنوری قەزای قەرەداخ، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی قەرەداخ بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سنورەكە گەیشتنە شوێنی مەبەست و كەشف و هێڵكاری شوێنی ڕوداوەكە كراو دەركەوت كە تۆمەتبار باوكی بەفیشەك برینداركردوەو هەڵاتوە.

هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی سنورەكە لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو توانرا تۆمەتبار لەگوندێك دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف كە تۆمەتبار بەكاریهێناوە.

لە ئێستادا تۆمەتبار (ب. س. ج.) لەدایكبوی 1999، دانیشتوی گوندی "تلەزەیت" لەسنوری قەزای قەرەداخ، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×