تەندروستی گەرمیان: ئەنجامی 33 پكشنینی دیكەی كۆرۆنا پاك دەرچو
  2020-03-30       770       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاند: ئەنجامی 33 پشكنینی دیكەی كۆرۆنا كە بۆ ئەو كەسانە كراوە لەدوكان سەمونخانەكان كاردەكەن لەگەڵ دو هاوڵاتی گومانلێكراوی كۆرۆنا لە گەرمیان پاك دەرچوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لەڕاگەیەندراوێكدا وتی"ئەنجامی پشکنینی 33 نمونەی دیکەی نێو سەمونخانەو و گۆشتفرۆش و مریشکفرۆش و مارکێتەکان و دو هاوڵاتی گومانلێکراوی گەرمیان پاک دەرچون."

بەڕێوەبەرایەتییەكە جەختیشی كردۆتەوە كە "خۆشبەختانە ناوچەکە ھیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا دەستنیشان نەکراوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×