سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی چەند رێنماییەكی سەبارەت بە چۆنیەتی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران و دادوەرانی ناوشارو دەرەوەی شار بڵاوكردەوە كە بڕیارە سبەی سێشەممە 31/03/2020 دابەش بكرێت.
ئاوێنە: سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی: ئاگاداری فەرمانبەران و دادوەرانی ناوشارو دەرەوەی شار دەکەین کە ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٣/٣١ موچە دابەشدەکرێت، بەلەبەرچاوگرتنی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە:
- دادگاكانی دەرەوەی شار کاتژمێر ١٢:٠٠ ی نیوەڕۆ ئامادەبن، تکایە پێش کاتی دیاریکراو سەردان مەکەن.
- دادگاكانی (تاوانەکان، بەرایی، کەتن، باری کەسیەتی، لێکۆڵینەوە) لیژنەکانیان کاتژمێر ١٢:٣٠ سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن.
- دادوەران و فەرمانبەرانی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی کاتژمێر ١:٠٠ی پاشنیوەڕۆ ئامادەبن.
هێماشی بۆ ئەوەش كردوە:
- پێویستە سەرجەم فەرمانبەران پەیوست بن بە ڕێنماییە تەندروستییەکانی وەک بەرکاهێنانی ماسک و دەستکێش ..هتد.
- بۆ ڕێگری لەدروستبونی قەرەباڵغی كەسێك دەتوانێت موچە بۆ چەند کەسێکی نزیك لەخۆی وەربگرێت.
- لیژنەی موچە تەنها ڕۆژی سێشەممە دادەنیشێت.
-بۆ ئاسانکاری هاتوچۆیان پێویستە فەرمانبەران ناسنامەی فەرمانبەرێتیان پیێبێت.