تەندروستی هەولێر
ئاشكرایكرد: نەخۆشێكی دیكەی توشبو بە كۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەر بەتەواوی
چاكبۆتەوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی
گشتی تەندروستی هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لەڕاگەیەندراوێكدا وتی"یەکێکیتر
لە نەخۆشانی توشبو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دوای
وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوەوەو باری تەندروستی تەواو جێگیر بۆتەوەو
پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بو."
ئەوەشی خستۆتەڕو كە بەوەش کۆی گشتی ئەوانەی لە نەخۆشییەكە چاكبونەتەوە
لەهەولێر گەیشتۆتە حەوت كەس.