2020-03-30   1015     
کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤ / کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان (کەنەکە) لەدو بەیاننامەدا داوا لەحکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دەکات دەستبەجێ تاوانکارانی هێرشکردنه سه‌ر عه‌دنان ره‌شیدی سزا بدات‌و هێمن مامەند ئازاد بکات.
ئاوێنە: دەقی دو بەیاننامەکەی کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤ / کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان (کەنەکە):
ئه‌رکی ده‌ستبه‌چێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه که تاوانکارانی هێرشکردنه سه‌ر عه‌دنان ره‌شیدی ده‌سگیر بکه‌ن و سزابدڕێن
وه‌ک هه‌موو ئاگادارن که له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا و له ناوچه‌ی پێنجوێن چه‌ند که‌سێکی ده‌مامکداری تاوانبار به ناوی ده‌زگای ئاسایشی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چوونه‌ته سه‌ر ماڵ و خانه‌واده‌ی رۆژنامه‌نوس و چالاکوانی مافه‌کانی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بەڕێز عه‌دنان ره‌شیدی. دوای لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر، به زه‌بری چه‌ک و شکاندنی ده‌ستێکی ناوبراو و سوکایه‌تی و هێرشکردنه سه‌ر هاوسه‌ر و کچه‌که‌ی و وێنه‌گرتنیان، که ئەمە نزمترین و قێزەونترین ئاستی ره‌وشت و ره‌فتاری نامرۆڤانه‌یه. له ژێر فشار و زه‌نگی ده‌روونیدا ناوی چه‌ندان چالاکوانی تری ئه‌و بواره‌یان لێ سه‌ندون. که ئه‌مه‌ش جارێکی تر مه‌ترسییه له سه‌ر ژیان و گیانی ئه‌و که‌سانه که له ژێر ده‌سته‌ڵاتی رژێمی ئێران‌دا نیشته‌جێن.
ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان (که‌نه‌که) له کاتێکدا به توندی ئیدانه‌ی هێرشی دڕندانه‌ی سه‌ر کاک عه‌دنان و هاوسه‌ره به‌رێزه‌که‌ی ده‌که‌ین، رایده‌گه‌یه‌نین، که:
1. ئه‌م تاوانه له ژێر ده‌سته‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به گشتی و یه‌کێتی نیشتمانی کورستان ئه‌نجام دراوه، بۆیه ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی یه‌که‌م له‌سه‌ر شانی ئاسایشی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها ده‌سته‌ڵاتدارانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه، که هه‌موو توانای خۆیان بخه‌نه کار بۆ دۆزینه‌وه و به‌سزاگه‌یاندنی بکه‌رانی رووداوه‌که.
2. تاوانه‌کانی رابردوو که دژ به چالاکوانان و تێکۆشه‌رانی رۆژهه‌لاتی کوردستان له رابردوودا له باشور روویانداوه، به داخه‌وه وه‌ک پێویست به‌دواداچوونیان بۆ نه‌کراوه و تاوانباران به سزا نه‌گه‌یه‌نراون، بۆیه به‌داخه‌وه ئه‌م تاوانانه به‌رده‌وام دووبار‌ه ده‌بنه‌وه.
3. به‌رێز عه‌دنان ره‌شیدی ناوی وه‌ک په‌نابه‌ر له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان تۆمارکراوه، ئه‌ندامی رۆژنامه‌نوسانی نێوده‌وڵه‌تییه، پێویسته ته‌واوی مافه‌کانی پارێزراو بێت و وه‌ک په‌نابه‌رێکی هه‌ڵاتوو له ده‌سته‌ڵاتی ئێران، که په‌نای بردۆته به‌ر کورستانی باشور داکۆکی لێبکرێت و ئاسایشی ژیان و گیان بۆ دابین بکرێت.
4. ناوبراو یه‌که‌مجارو یەکەم کەس نییه که کاری تۆقاندن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و زیندانیکردنی له باشوردا به‌رامبه‌ر ئه‌نجام بدرێت، بۆیە ئێمە لە کۆمیتەی مافی مرۆڤ / کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داواکارین بە زوو ترین کات دەزگا پەیوەندی دارەکانی کوردستان بکەرانی ئەوتاوانە قێزەونە بدۆزنەوەو ڕوبەڕوی دادگا بکرێنەوە.
کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤ / کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان
٢٩/٣/٢٠٢٠
پێویسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هێمن مامه‌ند ئازاد بکات
وا بۆ نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌ک ده‌چێت، که رۆژنامه‌نوس و چالاکوانی شاری هه‌ولێر هێمن مامه‌ند له ماڵ و لەناو خاو و خێزانی خۆی رفێنراوه و ئێستا لای ئاسایش ده‌سگیرکراوه. ئه‌مه‌ش به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکیی هانداوه که بۆ مافی موچه و قوتی خۆیان بێنه سه‌ر جاده و خۆپیشاندان بکه‌ن.
دیاره ناره‌زایی ده‌ربڕین و خۆپیشاندان مافێکی سه‌ره‌تایی هه‌موو هاوڵاتییه‌که و له جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانیشدا ئاماژه‌ی پێکراوه. ئاساییشه له هه‌ر کوێ نادادی و مافخوران و بێیاسایی هه‌بێت، خۆڕسکانه ناره‌زایی و خۆپیشاندان و په‌رچه‌کردار دروست ده‌بێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م کارانه هاندان و ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی توندوتیژی تێدا نه‌بێت.
ئێمه لێره‌وه وه‌ک کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان - ک ن ک ـه رایده‌گه‌یه‌نین، که ئێمە له شێوازی ده‌سگیرکردن و رفاندنی ناوبراو ناڕازین و ڕاشمان وایه، که پێویسته ده‌ستبه‌جێ و بێ دواخستن ناوبراو ئازد بکرێت! گه‌ر سکاڵاشی له‌سه‌ر هه‌یه، ده‌بێت تا رۆژی دادگایی‌کردن ئازاد بکرێت، ناوبراو که‌سێکی سڤیل و بێچه‌ک و رابردوو باشه و هیچ تۆمه‌تێکی تیرۆریستی له‌سه‌ر نییه، تا به‌و بیانوه ئازد نه‌کرێت. راسته ناوبراو داوای هاتنه ده‌ره‌وه و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی له خه‌ڵک کردوه، به‌ڵام ئه‌و له پێناو مافی گشتی (موچه و قوتی خه‌ڵک) ئه‌مه‌ی کردوه و هیچ داواکارییه‌کی توندوتیژی و تێکدانیشی نه‌کردوه.
رفاندن و ده‌سگیرکردنی رۆژنامه‌نوسان و چالاکوانان ناوبانگی دۆخی مافه‌کانی مرۆڤ له ژێر ده‌سته‌لاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردساندا له نێو ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تی و میدیای جیهانیدا خراپتر ده‌کات.
داواکارین حزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌کان و به‌تایبه‌ت پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌مه به‌هەند بگرن و ناوی کورد و ده‌سته‌لاته‌که‌ی باشوور نەزڕێنن.
له کۆتاییدا دووبار‌ه داواکارین، که هێمن مامه‌ند تا رۆژی دادگایی‌کردنی ئازاد بکرێت، کاتی پێویستیشی بدرێتێ بۆ گرتنی پارێزه‌ر و ئاماده‌کردنی به‌ڵگه بۆ داکۆکیکردن له خۆی.
کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤ - کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان ک ن ک ـه
٢٩ / ٣ / ٢٠٢٠