ھاوپەیمانان دوای مانگی رەمەزان مەشقی پێشمەرگە و ھێزەكانی عێراق دەستپێدەكەنەوە
  2020-03-31       516       
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت، کە رەنگە دوای مانگی رەمەزان مەشق و راھێنان بە ھێزەكانی عێراق و پێشمەرگە دەستپێدەكەنەوە.

ئاوێنە: مایڵز كاگینز، وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، بەھۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، مەشق و راھێنانەكانیان بە پێشمەرگە و ھێزەكانی عێراق راگرتووە، بەڵام رەنگە دوای كۆتایی ھاتنی مانگی رەمەزان مەشق و راھێنانەكانییان بە ھێزەكانی عێراق دەستپێدەكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ھاوكاری زیاتر پێشكەش بە هێزەكانی عێراق و پێشمەرگە و ھەسەدە دەكەن.



زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×