کوردستانلەكاتی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن هەڕەشەی بایكۆتی دەوام دەكەن ده‌كرێت
  2020-03-31       460       
ئه‌رشیف

لەیاداشتێكدا مامۆستایانی وانەبێژ لە پشدەر لەبەرامبەر وەرنەگرتنی شایستە داراییەكانیان هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند و ئاشكرایدەكەن، بایكۆتی دەوام دەكەن.

ئاوێنه‌:  ئاوات محەمەد وەك نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لەپەروەردەی پشدەر ئەمڕۆ سێ شەممە ۳۱ی ئاداری ۲۰۲۰ لە یاداشتێك بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنێت، ئێمە وەك نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لەپەروەردەی پشدەر بڕیارماندا بە بایكۆتكردنی وەرزی دووەمی خوێندن و  ڕادەستنەكردنی پرسیارەكانی وەرزی دووەم لە ئەگەری كردنەوەی دەوامدا.

دەشڵێت ''با بەڕێوبەرەكان و تەواوی سەرپەرشتیارەكانیش ئەم یاداشتە ببین لەگەڵ ڕێزی زۆرمان بۆ هەموویان، چونكە كاتێك بایكۆت دەشكێنین هەتا تەواوی شایستە داراییەكانمان بۆ خەرج دەكرێت و چیتر شكۆی خۆمان ناشكێنین بەبەلاش وانە ناڵێینەوە''.

ڕوونیشیدەكاتەوە، بایكۆتكردن كاتێك دەستپێدەكات كەدەوام دەستیپێكردەوە، پەیامێكیش دەدات بەمامۆستایانی وانەبێژ كە ئەگەر بتانەوێ دابمەزرێن لەیەكەم ڕۆژی دەستپێكی دەوام لەبەردەم ئەنجومەن وەزیران دەبێت دەست بكەین بەخۆپیشاندان و خێمەهەڵدان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×