لە شاری دیاربەکر یەکێکی دیکە لە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا. ئەو کەسەی گیانی لەدەستدا ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵ بوو کە لە نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیبوی لە شاری دیاربەکر لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بوو، بەڵام سەرەڕای هەموو هەوڵەکان نەتوانرا ڕزگار بکرێت و گیانی لەدەستدا.
ئاوێنه: شایانی باسە تا ئێستا بە کۆی گشتی پێنج کەس لە شاری دیاربەکر بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.