سەنتەری تەلاسیما پێویستی بە بڕێکی زۆری خوێن هەیە
  2020-03-31       1065       

لە چاڵاکییەکی هاوبەشدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، بانکی خوێن و سەنتەری تالاسیما هەڵمەتێکی یەک هەفتەییان دەستپێکرد بۆ دابین کردنی خوێن.
 
ئاوێنه‌: هەڵمەتەکە ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ی ئاداری ٢٠٢٠ دەستیپێکرد و تا ٦ی نیسانی داهاتوو بەردەوام دەبێت. مەبەست لە ئەنجام دانی ئەم هەڵمەتە دابین کردنی خوێنە بۆ ناوەندی تالاسیما، نەخۆشەکانی شێرپەنجە و چەندین بواری دیکەی تەندروستی.

لە هەڵمەتەکەدا ئەوە راگەیەندرا کە سەنتەری تالاسیما پێیوستی بە بڕێکی زۆری خوێنە و رەسیدی خوێنی سەنتەری تالاسیما لە بانکی خوێندا کەمی کردووە. ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر پاراستنی گیانی تووشبووانی تالاسیما.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×