2020-03-31   580     
کونسوڵخانه‌ى ئه‌مریکا، په‌یامێک ئاڕاسته‌ى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و خۆشحاڵى خۆیان به‌رامبه‌ر رێکاره‌کانى رێگه‌گرتن له زیاتر ته‌شه‌نه‌کردنى ڤایرۆسه‌که له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه ده‌رده‌بڕن.
ئاوێنە: لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، کونسوڵخانەی ئەمریکا، لە بارەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیامێک ئاڕاستەی هاوڵاتیانی هەرێم کردووە، ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە" "خۆپاراستن باشتره له چاکبوونه‌وه، مانه‌وه له ماڵه‌وه یارمه‌تى پاراستنى خۆت و خانه‌واده‌که‌ت و کارمه‌نده ته‌ندروستییه‌کان و کارمه‌نده‌کانى هێڵى پێشه‌وه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه و رێگرى له خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌کات.
باسی لەوەشکردووە، که "ئێمه خۆشحاڵین که ده‌بیستین خه‌ڵک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کى ئه‌رێنیان هه‌یه بۆ رێکاره پێشگیرییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى.