چەند ئامێرێكی هەناسەدانی دەستكرد بۆ هەولێر دابیندەكرێت
  2020-03-31       344       
ژوری بازرگانی هەولێر حەوت ئامێری هەناسەدانی دەستكردی بۆ تەندروستی هەولێر دابینكرد.

ئاوێنە: بەمەبەستی روبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژوری بازرگانی هەولێر حەوت ئامێری هەناسەدانی دەستكردی بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر دابینكرد.

هاوكات دكتۆر دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر سوپاسی ژوری بازرگانی هەولێر و سەرۆك و ئەنجومەنەكەی كرد و رایگەیاند: دابینكردنی ئامێری هەناسەدانی دەستكردی بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر لەلایەن ژوری بازرگانییەوە بەرز دەنرخێنین و رۆڵێكی كاریگەری دەبێت لە روبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوچەكە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×