كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆتایی هات و دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌تیف
شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتی رایگه‌یاند، حزبه‌كه‌ی نه‌یوتوه پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
كوردستان وه‌رده‌گرین و تا ئێستاش یه‌كێتی داوای هیچ پۆستێكی نه‌كردوه.
ئاوێنه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت
ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی حزبه‌كه كۆبوه‌وه‌و دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش وته‌بێژی
یه‌كێتی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕو.
له‌تیف شێخ عومه‌ر سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی
سیاسی حزبه‌كه‌ی وتی"چه‌ند بڕیارێك له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه دراو‌و بڕیاریشه له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتودا یه‌كێتی
و پارتی كۆببنه‌وه."
له‌باره‌ی گفتوگۆكانیشه‌وه له‌تیف شێخ عومه‌ر وتیشی"یه‌كێتی
چه‌ند لیژنه‌یه‌كی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهێناوه‌و ئاماده‌كارییه‌كانی
ته‌واو كردوه بۆ به‌شداری له‌حكومه‌ت."
سه‌باره‌ت به‌و پۆستانه‌ی یه‌كێتی داوایان ده‌كات، وتی"یه‌كێتی
نه‌یوتوه كه پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌رده‌گرین و تائێستاش داوای هیچ پۆستێكی
نه‌كردوه و چاوه‌ڕوانی كۆبونه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوی نێوان یه‌كێتی و پارتین."