بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک توشبویه‌كی نوێی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌كه‌ركوك ئاشكرا كرد.
ئاوێنه: به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پشكنینی یه‌كێك له‌گومانلێكراوه‌كان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌رچوه‌و ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه.
بەتۆمارکردنی ئەو حاڵەتە ژمارەی توشبووان لەپارێزگای کەرکوک بۆ 12 حاڵەت بەرزبوەوە، تا ئێستاش یەک توشبو گیانی لەدەستداوەو 6 توشبوش چاکبونەتەوە.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و ژینگه‌ی عێراق، تاكو ئێستا ٦٥٣ حاڵه‌تی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق تۆماركراوه، له‌و ژماره‌یه‌ش ٤٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.