مه‌سرور بارزانی‌ داوای‌ ئازادكردنی‌ به‌شێك له‌حوكمدراوان‌و راگیراوان ده‌كات
  2020-03-31       700       

مه‌سرور بارزانی‌ داوای‌ ئازادكردنی‌ به‌شێك له‌حوكمدراوان‌و راگیراوان ده‌كات‌و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان-یش لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێكده‌هێنێت.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ فه‌رمانێكی‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌نوسراوی ژماره‌ (فوق العاده‌) له‌رێكه‌وتی 28\3\2020 ده‌ریكردووه،‌ تێیدا هاتووه،‌ له‌سه‌ر پێشنیازی رێزدار سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار دراوه‌ به‌پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌نوسراوه‌كه‌دا ناوو ناونیشانیان هاتووه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ دیراسه‌تكردنی بارودۆخی حوكمدراوان‌و راگیراوان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌.

هاوكات به‌پێی‌ نوسراوێكی‌ دیكه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌پێی فه‌رمانێكی وه‌زاری‌و له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاریداوه‌ به‌پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی دیراسه‌تكردنی بارودۆخی حوكمدراوان‌و ڕاگیراوان له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×