وه‌زیری‌ ناوخۆ: لێبوردنی‌ حوكمدراوان‌و راگیراوان تاوانباران به‌كوشتن‌و تیرۆر ناگرێته‌وه‌
  2020-03-31       718       
رێبه‌ر ئه‌حمه‌

وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌سه‌ر داوای‌ مه‌سرور بارزانی‌ لیژنه‌یه‌ك بۆ دیراسه‌تكردنی لێبوردنی‌ گشتی‌ بۆ ئازادكردنی‌ حوكمدراوان‌و راگیراوان پێكهێنراوه‌، به‌ڵام لێبوردنه‌كه‌ چه‌ند سزادراوانێك ناگرێته‌وه‌.

ئاوێنه‌: رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی‌ بڕیاری‌ لێبودنی‌ سزادراوانه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار دراوه‌ به‌پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی‌ دیراسه‌تكردنی بارودۆخی حوكمدراوان‌و راگیراوان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌.

ناوبراو وتیشی‌، لێبوردنه‌كه‌ تاوانباران‌و سزادراون به‌تاوانی‌ كوشتن، تیرۆر، تریاك‌و سیخور ناگرێته‌وه‌.

به‌پێی‌ فه‌رمانێكی‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌نوسراوی ژماره‌ (فوق العاده‌) له‌رێكه‌وتی 28\3\2020 ده‌ریكردووه،‌ تێیدا هاتووه،‌ له‌سه‌ر پێشنیازی رێزدار سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار دراوه‌ به‌پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌نوسراوه‌كه‌دا ناوو ناونیشانیان هاتووه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ دیراسه‌تكردنی بارودۆخی حوكمدراوان‌و راگیراوان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌.

هاوكات به‌پێی‌ نوسراوێكی‌ دیكه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌پێی فه‌رمانێكی وه‌زاری‌و له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاریداوه‌ به‌پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی دیراسه‌تكردنی بارودۆخی حوكمدراوان‌و ڕاگیراوان له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌.

زۆرترین بینراو
بەهۆی جلە كوردییەكانییەوە، سەرۆكی یانەی دهۆك لە ئامەد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە دەستگیركرا
مەلا بەختیار: مەترسی هەرە گەورە ئەوەیە كە یەكێتی و پارتی لەناو دەوڵەتانی ئیقلیمیدا سەرەتاتكێیانە
دوای شەش مانگ لە كوژرانی، سزای لەسێدارەدان بۆ ژن و برایەكی كارمەندێكی ئاسایشی بەردەڕەش دەرچو
مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دوادەکەوێت
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا یاسای ژینا (مەهسا)ی پەسەندکرد
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؛ وانەبێژێکی دیکەی زمانی کوردی 11 ساڵ زیندانی ده‌كرێت
مه‌ریوان قه‌ره‌نی‌: ناكرێ رێككه‌وتنه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق له‌باره‌ی مووچه‌ بكرێته‌ قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك لایه‌ن
پلاسخارت لە "گەندەڵی لەناو فەرمانبەرەکانیدا" خۆی دەرباز دەکات؛ داوای لێکۆڵینەوە ده‌كرێت
کۆمسیۆن ژمارەی بنکەو ناوەندەکانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد
راوێژكاری سەربازیی سەرۆكی هەرێم ئەگەری روبەڕوبونەوەی عێراق لەگەڵ پە*كە*كە لە قەندیل بەدور دەزانێت
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×