وەزارەتی تەندروستی: 8 توشبوی نوێی‌ ڤایرۆسی کۆڕۆنا له‌سلێمانی‌‌و دهۆك تۆماركرا
  2020-03-31       20856       
وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ 8 توشبوی نوێی‌ ڤایرۆسی کۆڕۆنا له‌شاری‌ سلێمانی‌‌و شاری‌ دهۆك تۆماركراوه‌.

ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕونیكردۆته‌وه‌ كه‌ لەبەردەوامی پشکنینەکان‌و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ھەشت توشبوی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران، بەم شێوەیەی خوارەوە:

- پێنج لەتوشبووان لەشاری سلێمانی (چوار ئافرەت‌و یەک پیاو) کە چوار لەوان بەرکەوتەی توشبووانی پێشون‌و یەک لەوان حالەتی نوێیە، سێ لەتوشبووان دانیشتوی سلێمانی‌و دو لەتوشبووان دانیشتوی قەزای دەربەندیخانن.

- سێ لەتوشبووان لەشاری دهۆک (دو پیاوو یەک ئافرەت) کە دو لەوان دانیشتوی قەزای زاخۆو یەک لەوان دانیشتوی قەزای ئامێدییە.

به‌تۆماركردنی‌ ئه‌م 8 حاڵه‌ته‌ نوێیه‌، ژماره‌ی‌ توشبووان به‌ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا له‌هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ 170 توشبو به‌رزبوه‌وه‌، له‌و ژماره‌یه‌ تائێستا 61 توشبو چاكبونه‌ته‌وه‌و دو له‌توشبوانیش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×