ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە ئەمریكا چوار هەزار كەسی تێپەڕاند
  2020-04-01       408       

بەپێی دوایین ئامار لە ئەمریكا ژمارەی ئەوانەی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە چوار هەزار كەسی تێپەڕاندوە.

ئاوێنە: زانكۆی "جۆنز هۆبكنز"ی ئەمریكی، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، كۆی گشتی ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە ئەمریكا گەیشتۆتە چوار هەزارو 79 كەس، لەكاتێكدا شەوی رابردو سێشەممە، رایگەیاندبو كە كۆی ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا سێ هەزارو 873 كەسە.

هەروەها ئاشكراشیكردوە كە تا ئێستا لە ئەمریكا 189 هەزارو 600 كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون كە لەڕوی ژمارەی توشبوانەوە ئەمریكا لە ریزبەندی یەكەمی وڵاتاندایە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×