كەشناسی هەرێم: هەندێك كات باران بە لێزمە دەبارێت
  2020-04-01       582       

كەشناسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە و سبەی پێنجشەممە بارانبارین لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و لە هەندێك كاتیشدا بارانی بە لێزمە دەبارێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لەڕاگەیەندراوێكدا باری كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی باشوری كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە ئامانی ئەمڕۆی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی پچڕپچڕ بەڵام لە كاتەكانی ئێوارەو شەودا بارانی بەلێزمە دەبارێت و هەندێك جار هەورەتریشقەشی لەگەڵ دەبێت.

بەگوێرەی كەشناسی هەرێمی كوردستان هەرچی ئاسمانی پارێزگای كەركوكە، ئەمڕۆ لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ بارینی باران لەكاتی شەودا.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی پێنجشەممە، كەشناسی ئاماژەی بەوەداوە كە ئاسمانی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی پچڕپچڕ، بەڵام ئاسمانی كەركوك لەنێوان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەوردا دەبێت بەبێ بارینی باران.

 

 

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×