ژمارەی توشبون بە كۆرۆنا لە ئیسپانیا 100 هەزار حاڵەتی تێپەڕاند
  2020-04-01       314       

وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا 100 هەزار حاڵەتی تێپەڕاندوەو ژمارەی ئەوانەشی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە بۆ زیاتر لە نۆ هەزار كەس بەرزبۆتەوە.

ئاوێنە: بەگوێرەی هەواڵێكی رۆیتەرز، وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا رایگەیاندوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە وڵاتەكە بۆ 102 هەزارو 136 كەس بەرزبۆتەوە، لەكاتێكدا ژمارەی توشبوان تا دوێنێ سێشەممە 94 هەزارو 417 توشبو بوە.

هەر بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا 864 حاڵەتی نوێی مردن بە كۆرۆنا تۆماركراون و بەوەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە نۆ هەزارو 53 كەس لەكاتێكدا دوێنێ سێشەممە هەشت هەزارو 189 كەس بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×