ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە ئێران گەیشتە زیاتر لە سێ هەزار كەس
  2020-04-01       409       

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند: تا ئێستا زیاتر لە 47 هەزارو 500 كەس لەسەرتاسەری وڵات توشی كۆرۆنا بون و زیاتر لە سێ هەزار كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتەكە، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: لە نیوەڕۆی دوێنێ سێشەممەوە تاوەكو نیوەڕۆی ئەمڕۆ دو هەزار و 987 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و بەوەش كۆی گشتی ژمارەی توشبوان لەسەرتاسەری وڵات گەیشتۆتە 47 هەزارو 593 توشبو.

كیانوش جەهانپور ئەوەشی خستەڕو كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 138 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە لە ئێران گەیشتۆتە سێ هەزارو 36 كەس.

هەروەها وتیشی: تا ئێستا 15 هەزارو 473 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.

بەقسەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆی توشبوان، سێ هەزارو 871 كەسیان دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×