پاشای تایلەند لەگەڵ ٢٠ ژن چوە کەرەنتینەوە
  2020-04-01       1515       

پاشای ٦٧ ساڵەی تایلەند، "ماها فاجیر ئەلونگ كورن" لەگەڵ ٢٠ ژنی حەرەمسەراکەی لەوانە هاوسەرو مەعشوقەو خزمەتکاری لەهوتێلێکی گرانبەهای ئەڵمانی لەچیای دڵڕفێنی ئەلپ چوە کەرەنتینەوە.


ئاوێنە: میدیاکانی ئەڵمانیا ئاماژە بەوە دەکەن کە پاشای تایلەند پێشتر بەنیاز بوە ١٤٠ ژن لەخۆیدا بباتە کەرەنتینەوە، بەڵام بەهۆی نیگەرانییەوە لەتوشبون بەڤایرۆسی کۆرۆنا دەستبەرداری ١٢٠ ژنیان بوە.

 

ئەم هەڵسوکەوتەی پاشای تایلەند، هەرایەکی گەورەی لەسۆشیال میدیای تایلەندییەکاندا دروست کردوە، بەجۆرێک لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا نزیکەی ملیۆنێک‌و ٤٠٠ هەزار تویت لەهاشتاگی "چ پێویستییەکمان بەپاشایە؟" بلاوکراوەتەوە.

 

ماها فاجیر ئەلونگ كورن، ساڵی ٢٠١٦ لەپاش کۆچی دوایی باوکی بو بەپاشا، ئەو دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەتایلەند تا ئێستا دەرنەکەوتوەو خۆی حەشارداوە.

 

تایلەند تا ئێستا ١٧٧١ توشبوی بەڤایرۆسی کۆرۆنا هەیەو ١٢ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×